وەزیری بازرگانیی تورکیا رایگهیاند: دەروازەی نێودهوڵهتی ئیبراهیم خەلیل داناخەن و پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
روهسار پەکجان، وەزیری بازرگانیی تورکیا لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق لە رێگەی دەروازەی خاپور و (ئیبراهیم خەلیل) بەردوامە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كه ئێستا زۆربهی وڵاتانی گرۆتهوه به تایبهتی ئهم دوو وڵاتهش بێ بهش نهبووه لهم پهتایه.
پەکجان باسی لەوەش کرد، دوای ئەوەی سنورەکەیان بەرووی گەشتیاراندا داخست، هەموو هەوڵێکیان داوە جوڵەی بازرگانی لە سنورەکەدا بەردەوام بێت.
سەبارەت بە شێوازی مامەڵەی بازرگانیش وەزیری بازرگانی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، بەبێ ئەوەی شۆفێرەکانیان بەرکەوتنیان لەگەڵ هاووڵاتیانی دیوەکەی دیکەی سنوردا هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.