Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 12:01

وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی کۆمه‌ڵگای سێبیرانی کرد

به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ره‌نتینه‌ كراون
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زیری ته‌ندروستی داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و له‌ ماڵه‌وه‌یان بمێننه‌وه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران كه‌ به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ره‌نتینه‌ كراون سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی  دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتی: سه‌ردانه‌كه‌یان له‌ چوارچێوه‌یه‌دا بووه‌ تاكو بزانن دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران پێویستیان به‌ چ جۆره‌ خزمه‌تگوزاریی و چاره‌سه‌رییه‌كی ته‌ندروستی هه‌یه‌.

به‌رزنجی گوتیشی: تیمه‌كانی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌رمانخانه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داندراوه‌.

ئه‌وانه‌شی كه‌ پێویستیان به‌  چاره‌سه‌ری گه‌وره‌ یان حاڵه‌تی دیكه‌ هه‌یه‌ به‌ رێگه‌ و میكانیزمی تایبه‌ت ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر.

ئاشكراشی كرد كه‌ بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان كراوه‌ و دانیشتوانی سێبیرانیش وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی جیهان تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ و شتێكی نامۆ نییه‌.

داواشی كرد كه‌ هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و له‌ ماڵه‌وه‌یان بمێننه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.