وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەمێننەوە و ئاڵوگۆڕناکرێن تاوەکو بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاگادار دەکرێنەوە.
ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له ئه‌ركدان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕی به هێزه‌كانیان ناكرێت، كه پێكهاتوون له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به‌رگری و فریاكه‌وتن، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی 70 و 80، له ئه‌ركدا ده‌مێننه‌وه تا به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
جەختیشكراوەتەوە، دوای تێپەڕبوونی ئەم دۆخە، ئەو ماوەیەی ئەو هێزانە لە ئەركدابوون بە مۆڵەت بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە.
شایه‌نی باسه ئه‌م بریارانه به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.