شه‌وی ڕابردوو حاڵه‌تێكی دیكه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له كه‌ركوك تۆماركرا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: كچێك به ناوی " له‌یلا فازڵ سادق" تووشی ڤایرۆی كۆڕۆنا بووه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی پۆزه‌تیڤ بووه.
ڕاشیگه‌یاند: تووشبووه‌كه كچی ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن 75 ساڵانه‌یه كه دوو شه‌وی به‌ر له ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ت گیانی له‌ده‌ستدا پشكنینی ڤایرۆسه‌كه بۆ 10 كه‌سی نزیكی كراوه و دوای ده‌رچوونی پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه كه كچه‌كه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه و 9 كه‌سه‌كه‌ی تریش پشكنینه‌كانیان نێگه‌تیڤ بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.