Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 20:25

تۆپخانه‌کانی تورکیا ماوه‌ی 4 کاتژمێره‌ به‌ به‌رده‌وامی ده‌ڤه‌ری سیده‌کان بۆردوومان ده‌که‌ن

ترس و دڵە ڕاوکێی بۆ هاوولاتیان وگوند نشینان دروست کردووە
کوردستان TV
100%

به‌ هۆی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری سیده‌كان ماوه‌ی 4 كاتژمێره‌ به‌ به‌رده‌وامی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین:  له‌ به‌یانی ئەمڕۆ پێنج شەمەوه‌ ۲٦ـ۳ـ۲٠۲٠  بۆماوەی پتر لە چوار کاتژمێرە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەریەک لە چیاو بەرزایەکانی ڕۆبی وڕواڵ و کایەڕەشک لەسنوری گەڵی شێخ زادان و بنار چیای شەکیوو وبەزایەکانی چیاسۆرک وشوشانەو گۆڕەسێو لەسنوری خواکوڕک بەچڕی وبەتۆپی دورهاوێژ تۆپباران دەکات هەرچەندە تۆپبارانەکە چەندە لەهندێک شوین کیلۆ مەترێک لە دووری ئاوایەکانە، بەلام بەپێ قسەی دانیشتووانی گوندەکانی ئەو سنورە ترس و دڵە ڕاوکێی بۆ هاولاتیان وگوند نشینان دروست کردووە.

ڕاشیگه‌یاند: سوپای تورکیا بە هۆی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە بەردەوام تۆپباران وبۆردومانی ناوچە سنووری و نزیک گوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکان دەکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.