ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له عێراق بڕیاریدا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیان له بواری راهێنان پێكردن به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به شێوه‌ی كاتی رابگرن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگهیهنداوهكهدا هاتووه، ئه‌م بڕیاره‌مان كاتییه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراقدا كراوه كه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان راده‌گرین و هه‌مواری خشته‌ی كاره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌و بڕیاره ئاگاداركراوه‌ته‌وه، بۆیه كاربه‌ده‌ستانی پاریسیش بڕیاریان داوه تا ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ڵومه‌رجێكی نوێ دێته ئاراوه، سه‌رباز و راوێژكاره‌كانیان له ئۆپه‌راسیۆنی "باكوور" بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌یان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.