ئاگاداری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فەرەنسا ئاگاداری دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا له فه‌ره‌نسان و خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان یان به‌شه‌كانی تری عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن بۆ رێكخستنی گه‌ڕانه‌وه‌یان. به‌هۆی دۆخی نائاسایی له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا به مه‌به‌ستی رێگریگرتن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و قه‌ده‌غه‌ی هات و چۆ له نێوان ووڵاتان له ئارادایه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی خێرای رووهداوهكان، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه له ماوه‌یێكی كورتدا ڕێنمایی نوێ و قه‌ده‌غه‌ی توندتر به‌سه‌ر هات و چۆدا بسه‌پێندرێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانێك بۆ ماوه‌یێكی زیاتر بمێننه‌وه وه‌ك له‌وه‌ی چاوهڕواندهكرا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌و هاوڵاتییانه ده‌كه‌ین كه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ن به زووترین كات په‌یوه‌ندی به ئۆفیسه‌كه‌مان بكه‌ن و (ناو، ناونیشان، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئیمهیل) بۆ ئه‌م ئه‌درێسانه‌ی خواره‌وه بنێرن. [email protected] , [email protected] بۆ خۆپاراستن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م پاته‌یه، پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.