به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 38 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا راگه‌یه‌نرا به‌مه‌ش ژماره‌ی توشبووان له‌عێراق بۆ 384 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌وه و هاوكات 7 حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركرا، به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له عێراق بووه 36 كه‌س و تاكو ئێستاش 105 كه‌س به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه، ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق بڵاوبۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون له‌پارێزگای سه‌لاحه‌ددین تۆماركرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقاڕ حاڵه‌تێكی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنای له‌قه‌زای شه‌تڕه راگه‌یاند كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 56 ساڵه و له‌ئێستادا خراوه‌ته ژێرچاره‌سه‌ری پزیشكی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ره‌سافه له‌شاری به‌غدا چاكبوونه‌وه‌ی توشبووێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵی راگه‌یاند به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌ری ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشته 21 كه‌س.
هاوكات له‌شاری دیاله 2 كه‌س له ڤایرۆسه‌كه به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و 12 كه‌سیش پشكنینه‌كانیان نێگه‌تیڤ بووه دوای ئه‌وه‌ی گومانی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنایان لێ كراوه، هاوكات فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره‌ش 2 حاڵه‌تی نوێی تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.