ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ئاماده‌یه كارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش دوای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌م وڵاته به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌رووی ژماره‌ی توشبووانه پێش وڵاتانی چین و ئیتاڵیا كه‌وته‌وه.
بۆ چاودێری كردنی تووشبوانی كۆرۆنا له ئه‌مریكا، واشنتۆن كارئاسانی ده‌كات له پێدانی ڤیزه بۆ هه‌موو ئه‌و پزیشكه بیانییانه‌ی كه مه‌به‌ستیانه سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌تێكڕای جیهان ده‌كات سه‌ردانی نزیكترین كونسوڵخانه یاخود باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كانیان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی ڤیزا و سه‌ردانیكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌نزیكترین كاتدا.
ژماره‌ی توشبووان به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته نزیكه‌ی 86 هه‌زار كه‌س به‌مه‌ش هاته ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتان له زۆری ژماره‌ی توشبووان و پێش وڵاتی چینی شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه كه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.