Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 16:46

تۆپخانەکانی تورکیا ده‌ڤه‌ری سیده‌کان بە چڕی بۆردومان ده‌که‌ن

تۆپبارانەکە لە ئاواییەکان زۆر نزیکە و مەترسی لەسەر خەڵک و هاوولاتیان دروست کردووە
کوردستان TV
100%

تۆپخانەکانی تورکیا بەچڕی نزیک گوند و ئاواییەکانی دەڤەری سیدەکان تۆپباران دەکەن. 

لە کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆوه‌ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا نزیک گوندی لێتان و دەوروبەری ئاواییەکانی ناوچەکە تۆپباران دەکەن. 

به‌پێی قسەی دانیشتوانی گوندی لێتان تۆپبارانەکە لە ئاواییەکان زۆر نزیکە و مەترسی لەسەر خەڵک و هاوولاتیان دروست کردووە، دەشلێن، لەبەردەوامی ئەو تۆپبارانە ناچارن گوندەکە چۆل بکەن. 

بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە له‌ ناوچه‌كه‌، سوپای تورکیا دوێنێش بەچڕی چیاو ناوچه‌ و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان تۆپباران کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.