ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە ماوەی بەخشینی عێراقی لە کڕینی وزەی ئێران بۆ ماوهی 30 رۆژی دیكه درێژ کردەوە.
بەرپرسێك لە نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاندووە، ئەو بەخشینە 30 رۆژەو دوایین جارە، لە کاتێکدا نەوت لە 90%ـی داهاتی عێراق پێکدەهێنێت، داهاتەکەشی بۆ 65% دابهزیوه، خهریكه عێراق له كهناری قهیرانێكی دارایی نزیك دهبێتهوه.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە بەردەوام ئەمهریکا ماوەی بەخشین بۆ عێراق درێژ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی وزەی پێویست لە ئێران بکڕێت، تاوەکو جێگرەوەیەك دەدۆزێتەوە، كه ساڵانێکە عێراق کێشەی کەڵەکەبووی وزە و دابینکردنی کارەبای هەیە، بە تایبەت ئێستاش لە وەرزی گەرما نزیك دەبینەوە.
ئەو بەرپرسە گوتی: بەهۆی ئهم دۆخهوه، واشنتن نەیویستووە ماوەی بەخشینەکە رابگرێت، چونکە عەدنان زورفی بۆ کابینەی نوێی وزاری راسپێردراوە، بەمەش ئەمهریکا نایەوێت بە راگرتنی ماوەی بەخشینەکە دژایەتی ئەو سەرۆك وەزیرانە نوێیە بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.