Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 15:39

سێ تووشبووى کۆڕۆنا له‌هه‌ولێر دواى چاکبوونه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ماڵ کرانه‌وه‌

سێ تووشبووى كۆڕۆنا له‌هه‌ولێر دواى چاكبوونه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ماڵ كرانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئه‌م شه‌و چاكبوونه‌وه‌ى 3 كه‌سى تووشبووى شارى هه‌ولێرى راگه‌یاند .

ئه‌مشه‌و 27ى ئادارى 2020 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروسته‌ى هه‌ولێر له‌ راگه‌ێندراوێكدا چاكبوونه‌وه‌ى سێ كه‌سى تووشبووى به‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا راگه‌یاندو ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ به‌ ته‌واوى چاكبونه‌ته‌وه‌ و دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ته‌واو و ته‌واو كردنى ماوه‌ى زانستى بزیشكى بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ یه‌كێكێك له‌ چاكبووه‌كان توشبوێك بووكه‌ له‌ رۆژانى رابردوو بارى ته‌ندروستى ناجێگیربوو ،دواى چه‌ند جار پشكنین ئێستا به‌ته‌واوى چاكبۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ دوو توشبوى دیكه‌ ره‌وانه‌ى ماڵ كراوه‌ته‌وه‌ .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.