سوپای ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٥ هه‌زار سه‌ربازی خستووه‌ته ئه‌ركه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا جه‌نه‌رال له سوپای ئه‌ڵمانیا، مارتن شلیز رایگه‌یاند له‌میانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ١٥ هه‌زار سه‌ربازه له چوار ناوچه‌ی وڵات بڵاوده‌كرێنه‌وه به ئامانجی پاڵپشتیكردن له هه‌واڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
روونشیكرده‌وه كه ئه‌ركی ئه‌و سه‌ربازانه تایبه‌ت ده‌بێت به پاراستنی كۆگاكانی پزیشكی له‌گه‌ڵ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌ڕۆك و دابه‌شكردنی پێدوایستییه به‌په‌له‌كانی پزیشكی.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "Coronavirus-Monitor" ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 270 كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 44 هه‌زار و 439 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.