له درێژه‌ی كاره‌كانیان بۆ ده‌رمانڕێژكردنی باره‌گاو سه‌نگه‌ره‌كان به دژه ڤایرۆس، تیمه‌كانی به‌رگری كیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دوو رۆژی رابردوودا چه‌ندین بنه‌كه‌و باره‌گای دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌یان له میحوه‌ره‌كان و ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان رشاند.
بنه‌كه‌و باره‌گا رشێندراوه‌كانی پێشمه‌رگه بریتی بوون له : باره‌گاكانی لیوای 11ی پیاده‌و فه‌وجه‌كانی، چه‌ندین باره‌گاو بنكه‌ی مه‌شقی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، وه‌ك: سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له سنووری ناحیه‌ی شێخان ، باره‌گای لیوای یه‌كی كۆماندۆ و بنكه‌ی مه‌شقی خنس و لیوای 3 و فه‌وجی به‌رخودانی ئافره‌تان و بنكه‌ی مه‌شقی پارتیزانی له ئه‌تروش و لیوای یه‌كی هێزی یه‌كی زێره‌ڤانی، هه‌روها رشاندنی ده‌رمانی دژه ڤایرۆس له بنكه‌و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه له پیرمام و شه‌قڵاوه‌و كۆڕێ ئه‌نجامدران.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تیمه‌كانی سریه‌ی به‌رگری كیمیاوی وه‌زاره‌تدا، هه‌ردوو بازگه‌ی ئاسایشی كۆیه و ته‌قته‌ق به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس رشێنران.
سه‌نته‌ر میدیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.