مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رایگه‌یاند:حكومه‌ت هه‌ندێك رێوشوێن ده‌گرێته به‌ر ، به‌ڵام به‌هچ شێوه‌یه‌ك كار ناكاته سه‌ر مووچه.
له‌مباریه‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی عێراق له‌سه‌ر زاری ئه‌و راوێژكاره گواستۆیه‌تییه‌وه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی حكومه‌ت دایه‌و رێوشوێنه داراییه‌كان كار ناكاته سه‌ر مووچه‌كانیان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌وڵه‌كانمان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دۆخی دارایی به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ته.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چاپكردنی دراوی دیكه رایه‌كی كه‌سییه‌و پێشنیارێكه له‌گه‌ڵ یاسای بانكی ناوه‌ندی ناگونجێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به رووداوی رایگه‌یاندووه: به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ناو كۆی گشتی به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراقدا حیسابی بۆ ده‌كرێت و كێشه‌یه‌كی رووبه‌ڕوو نابێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.