مایكڵ ریان بەرێوبەری پرۆگرامی لەناكاو لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پشكنینی فراوانی كۆرۆنا كارێكی زۆر پێویستە و ئاماژەی بەوەكرد پێشبینی ئەو ماوەیە ناكرێت كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەیخایەنێت.
ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لەهەموو وڵاتانی جیهان كرد پێویستی رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر كەبڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بكات ئامانج بەووردییەكی زیاتر و بەشێوەی راستەوخۆ بۆئەوەی بتوانن لەگەڵ ئەم ڤایرۆسەدا بژین تائەو كاتەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا دەدۆزرێتەوە.
ووتی: هیچ كەسێك ناتوانێت پێشبینی بكات كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند دەخایەنێت و ئەوان لەسەر لێواری ئایندەیەكی نادریان كە بەرەوڕووی دەرۆن و وڵاتانێكی زۆر لەسەرتاسەری جیهان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەدان.
ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.