Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 12:52

له‌ سه‌دا 85 هاووڵاتیان پشتگیری له‌ هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن

ئه‌نجامه‌كانی راپرسییه‌كی رای گشتی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا
کوردستان TV
100%

دوای بلاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ھه‌رێمی كوردستان و ده‌ركه‌وتنی چه‌ند حاله‌تێكی تووشبوو له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ته‌شه‌نه‌ نه‌كردن و كۆنترۆلكردنی ئه‌م ڤایرۆسه‌ حكومه‌تی ھه‌رێم له‌ ١٤ ی ئه‌م مانگه‌ كۆمه‌لێك رێكاری راگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بوو له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌لگا و داوا له‌ هاووڵاتیان كرا له‌ مال ده‌رنه‌چن و زۆربه‌ی چالاكیه‌كان وه‌ستێنران. بۆ زانینی ڕا و بۆچوونی هاوولاتیان له‌سه‌ر ئه‌و رێكارانه‌ ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ یه‌كه‌م جار به‌شێوه‌ی Online ئه‌م راپرسییه‌ی ئه‌نجامدرا و له‌به‌رواری 24/3/2020 بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م راپرسیه‌ وه‌رگرتنی راوبۆچوونی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ ته‌ندروستی یه‌ نه‌خوازراوه‌ی رووی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ رێنیشانده‌ره‌كان بۆ حكومه‌ت تاكو كاری له‌سه‌ر بكات.

بو وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن.

http://krso.gov.krd/files/articles/280320074226.pdf?fbclid=IwAR0n3HS3bNPsPMBuGadVdG2mXk_7aj0G_Rf7BPrll2XBzopzzdmj_jM8GfM

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.