Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 19:16

ژماره‌ی تووشبووان به‌ کۆرۆنا له‌ ئیسرائیل گه‌یشته‌ سێ هه‌زار و 460 که‌س

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 12 كه‌س
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ ئیسرائیل به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ سێ هه‌زار و 460 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 425 كه‌سی دیكه‌ له‌ ئیسرائیل تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، به‌وه‌یش ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی له‌ كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ سێ هه‌زار و 460 كه‌س كه‌ 50یان ره‌وشیان خراپه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ تائێستا 352 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری قودس و 267ی حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ شاری به‌نی براك رۆژهه‌ڵاتی ته‌ل ئه‌بیب تۆماركراون.

تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئیسرائیل به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 12 كه‌س.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.