دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا تووشبوونی خۆیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) راگه‌یاند و به‌وه‌یش ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته پێنج كه‌س.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا، مایك كیلی رایگه‌یاندووه پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوو.
مایك كیلی كه ته‌مه‌نی 71 ساله له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌میانی هه‌فته‌ی رابردوودا نیشانه‌كانی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای تیایدا ده‌ركه‌وتووه بۆیه بۆ پشكنین چووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی پیتله‌ر میمۆریاڵ.
ناوبراو روونیشیكردووه‌ته‌وه كه هه‌ر به‌هۆیه‌وه دوێنێ هه‌ینی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلاره كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخانكراوه نه‌چووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
هاوكات ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ویلایه‌تی كارولینا، جۆ كانینگهام، رایگه‌یاندووه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوو.
جۆ كانینگهام راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له 19ی ئه‌م مانگه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.