وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 832 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌دوێنێه‌وه تا ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه له 4858 كه‌س به‌رزبۆته‌وه بۆ 5690 كه‌س، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته‌دا بڵاوبۆته‌وه.
هاوكات ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه له‌دوێنێ هه‌ینییه‌وه له 64 هه‌زارو59 كه‌س بۆ 72 هه‌زارو 248 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / رۆیته‌رز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.