فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچیکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا، زیاتر لە 3 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی خۆپارێزگای و لێپرسینەوەکردن لەگەڵ سەرپێچی کاران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌نێوان رۆژانی 17 تا 27ی ئه‌م مانگه، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه سێ هه‌زار و 40 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه، هه‌روه‌ها ده‌ستیانبه‌سه‌ر 612 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلدا گرتوه و زیاتر له 22 هه‌زار و 590 پسوڵه‌ی سزای داراییان كردووه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌گه‌ڵ رێنمایی و ئاگاداریی به‌رده‌وام بۆ مانه‌وه له ماڵه‌كاندا، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س سه‌رپێچی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كان رێكاری یاسایی له به‌رانبه‌ریان ده‌گرنه‌به‌ر و نه‌رمی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نانوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.