حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاری درێژكردنهوهی ماوهی پشووی دهوامی فهرمی له فهرمانگهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان تا 16ی مانگی داهاتوو راگهیاند.
لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە وفەرمانگە ودامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەکانی خوێندنی حکومی وئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 29-3-2020 تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 16-4 -2020.
وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە ڕێگای پیادەکردنی ئێشگریی.
د.جووتیار عادل
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2020-3-28
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.