Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 21:24

ئەمریکا سزای بەسەر 20 کەسایەتی و قەوارەی عێراقی دەسەپێنێت

بەتۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران
کوردستان TV
100%


ئیدارەی ئەمریكا، سزا بەسەر 20 كەسایەتی و قەوارەی عێراقی دەسەپێنێت بەتۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران و گواستنەوەی پارەی وڵاتەكەیان بۆ فەیلەقی قودس.

مۆرگان ئۆرتاگوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئەو قەوارەو كەسایەتییە عێراقیانە، یارمەتی داراییان پێشكەشی سوپای پاسداران كردووە، كە دەدرایە ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس ئەوەشی وتووە: "ئەو قەوارە و كەسایەتییانە كە ناویان خراوەتە نێو لیستی سزاكانەوە لە بەرژەوەندیی سوپای پاسدارانی ئێران كاریان كردووە بۆ ئەوەی عێراق تەنها پشت بە هاوردەكردنی كارەبای ئێران ببەستێت.
 
مۆرگان ئۆرتاگوس ده‌شڵێت: وەك حزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەویش بە ئامانجی ئەنجامدانی چالاكی بۆ پەكخستنی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ سەربەخۆیی وزە.

مۆرگان ئۆرتاگوس گوتیشی: ئەمریكا لێبوردە نابێت لەگەڵ هەر لایەنێك كە یارمەتی ئێران بدات، یان مامەڵەی لەگەڵدا بكات، جگە لەوەش عێراق دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتییەكان و توانای هەیە پشتبەستنی بە هاوردەكردنی وزەی ئێران كەم بكاتەوە.

لە كۆتاییدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا،  ده‌ڵێت" ئەمریكا بەشێوەیەكی رێكخراو لە بواری ئاسایشی وزە لەگەڵ حكوومەتی عێراق كار دەكات، ئێمە پاڵپشتی لەو ڕێوشوێنانە دەكەین كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پشتبەستنی عێراق بە وزەی ئێران، لە نزیكەوە چاودێریی خێرای چارەسەری پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەكەین، پابەندین بە كاركردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ بەدیهێنانی ئەو ئاسایشەی كە گەلی عێراق شایەنیەتی.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.