به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریاى سوور‌و دەریاى ناوەڕاست هەندێ کات چالاک دەبێت بۆیە باران بارین بەردەوامى دەبێت بۆ ئەمڕۆ و سبەى .پێشبینى دەکرێت ئەو ناوچانەى باران بارینى بە لێزمەى هەبێت بۆ سبەى بریتین لە( حاجى ئۆمەران رواندز سۆران بارزان مێرگەسوور شقلاوەو هەندێ ناوچەى دەوروبەرى - ئامێدى ئاکرێ سەرسەنگ -ڕانیەو چوارقوڕنەو ناوچەکانى دەوروبەرى ) . جگە لە باران بارین سبەى پێشبینى بارینى تەرزە دەکرێت بە تایبەتى لەو ناوچانەى ئاماژەمان پێ کردووە لە کاتى باران . کاریگەرى ئەم شەپۆڵە چالاکە سبەى ئێوارە کۆتاى دێت بەلام باران بارین بە شێوەى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت .




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.