جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌باره‌ی وه‌رگرتنی شیرینی نه‌وت و ده‌نگۆی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ملیارێك دۆلاری هه‌رێم، سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای كردووه سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكات و به دواداچوون بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه بكرێن.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی وه‌رگرتنی دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلار وه‌ك شیرینی نه‌وت له كۆمپانیای رۆسنه‌فت و هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ملیارێك دۆلاری هه‌رێم له وڵاتی لوینان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی پێویسته لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م ده‌نگۆیانه بكات و داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات له‌مباره‌یه‌وه هاوكاریی داواكاریی گشتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌ركاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌دیھێنانی شه‌فافییه‌ت له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی دارایی و داھاته‌كانی ھه‌رێمدا ئه‌ركێكی له پێشینه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بووه و له سه‌ریشی به‌رده‌وام ده‌بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.