باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌هه‌ژماری فه‌رمی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كه چه‌ند ئامێرێكی پكشنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید )19 ) پێشكه‌شی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
نێرده‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: سه‌ره‌تا چوار ئامێر پێشكه‌شی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستی گشتی له‌به‌غداو هه‌ولێر ده‌كه‌ن و دواتریش حه‌وت ئامێری دیكه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌م ئامێرانه عێراق توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت پشكنین بۆ سه‌دان هاووڵاتی بكات .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حكومه‌تی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵه به پێشكه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان بۆ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییه مه‌ترسیداره‌ی جیهان ببنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.