Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 09:15

ته‌ندروستی هه‌ولێر: مردنی منداڵه‌که‌ی سێبیران په‌یوه‌ندی به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆناوه‌ نییه‌

به‌هۆی ئیفلیجی مێشكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: مردنی منداڵه‌كه‌ی سێبیران په‌یوه‌ندی به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆناوه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌هۆی ئیفلیجی مێشكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كدا هاتووه‌: دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گوایە منداڵێک لە گوندی سێبیران بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە، بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان ڕوونی دەکەینەوە کە دوای ئەوی لە گوندی سێبیران نیشانەکانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەرکەوت پشکنین بۆ هاوڵاتیانی ئەم گوندە ئەنجامدرا یەکێک لەم کەسانە منداڵێکی تەمەن(8)ساڵان بوو کە بۆخۆی شلل دەماغی بوو واتە( ئیفلیجی مێشک) کە لە ڕێکەوتی 16/3/2020 لە ڕێگەی تیمە تەندروستیەکانمان پشکنینی بۆ ئەنجامدرابوو دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا نیە، واتە کۆچی دوای منداڵەکە هیچ پەیوەندیەکی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنەوە نەبوو. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر 2020/3/29

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.