سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانرایگه‌یاند: له قۆناغی كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی تووشبوان داین.
وه‌زیری ته‌ندروستیی له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و شاندی ته‌ندروستیی وڵاتی چین كۆبوونه‌وه‌وه و دواتر هه‌ردوولا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، تیشكیان خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستیی له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی گوتی: ''قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆ رۆڵێكی گرنگی ھه‌بووه له ته‌شه‌نه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا''.
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه له قۆناغی كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی تووشبوان دان.
سامان به‌رزنجی وێڕای ده‌ربڕینی ده‌ستخۆشی بۆ هاوكارییه‌كانی چین، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ''ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه، چین هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و مانگی رابردوو ژماره‌یه‌ك ماسكیان بۆ هه‌رێم هێنا و هه‌فته‌ی رابردوویش ژماره‌یه‌ك تێستی ده‌ستنیشانكردن و پشكنینیان بۆ تاقیگه‌كان هێنا و ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك ماسكی دیكه‌یان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و به‌ڵێنینان داوه كه شاره‌زایان و پزیشكان و پسپۆڕانیان بۆ بینینی راسپارده‌كان و رێكاره‌كانمان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانمان، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌نجام بده‌ن''.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران و ناوه‌نده‌كانی خوێندن، وه‌زیری ته‌ندروستیی له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی گوتی: ''قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم ھاتوونه‌ته‌وه سوودی زۆری ھه‌بووه له رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكارانه نه‌بووانه ئه‌وا ئێستا كوردستان به ھه‌زاران حاڵه‌تی له ڤایرۆسه‌كه ده‌بوو. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی ته‌ندروستی ھه‌بووه بۆ ھه‌رێمی كوردستان''.
سامان به‌رزنجی گوتیشی: ''ئه‌وانه‌یشی كه له ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه گرنگی خۆی ھه‌یه كه خۆیان بگه‌یه‌ننه تیمه ته‌ندروستییه‌كان و خۆیان بناسێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆنترۆڵی ڤایرۆسه بكه‌ین''.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كدا، هه‌روه‌ها دكتۆر هانگ له خاچی سووری چینی گوتی: ''ماوه‌ی سێ رۆژی دیكه پسپۆڕان له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی پزیشكیی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵبسه‌نگێنن، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه له شه‌ڕی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هاوكاری یه‌كتر ده‌توانین زاڵ بین''.
دكتۆر هانگ گوتیشی: ''باڵیۆزی چین له به‌غدا سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئه‌و تیمه ته‌ندروستییه‌كه ده‌كات كه هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان''.
دوێنێ شه‌ممه، شاندێكی چین كه پێكھاتوون له ژماره‌یه‌ك دكتۆر و شاره‌زا، گه‌یشته ھه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.