هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه سه‌ربازگه‌ی كه‌یوانیان له‌شاری كه‌ركوك راده‌ستی سوپای عێراق كرده‌وه .
لهمهراسیمێكدا كه به‌ئاماده‌بوونی فه‌رمانده سه‌ربازییه عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو، سه‌ربازگه‌كه راده‌ستی سوپای عێراق كرایه‌وه.
شایانی باسه له‌ماوه‌كانی رابردوو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان راده‌ستی سوپای عێراق كردۆته‌وه‌و دوایین بنكه‌ش، بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره بوو له‌موسڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.