عه‌دنان زه‌رفی عێراق سه‌رۆكى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق لهپهیامێكدا كه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، حه‌وت پلانی به‌مه‌به‌ستی روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، ئه‌وله‌ویه‌تی كاری حكومه‌تی نوێ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌بێت.
له‌به‌شێكی پلانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، "دووباره شانه‌ی قه‌یرانه‌كان پێكده‌هێنێته‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامێتی وه‌زیره‌كان و پسپۆڕِانی بواری زانستی ڤایرۆس و نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان، هه‌روه‌ها بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخانده‌كات، له‌رێگه‌ی هێزی یاساوه، رێوشوێنی پێویست بۆ به‌رگرتن له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گرێته‌به‌ر".
عه‌دنان زه‌رفی باسی له‌وه‌شكردوه، داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه هاوكاری عێراق بكات له‌رووی راهێنان به‌كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێداویستی گرنگی ته‌ندروستیه‌وه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.