سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند کە ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی دژبه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیراونه‌ته‌به‌ر تا ٣٠ نیسان درێژكراونه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ سازكرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشكه‌وتنی به‌رچاویان له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌خۆوه‌بینیوه و گوتی: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین رێژه‌ی گیانلەدەستدان به په‌تاكه تا دوو هه‌فته‌ی دیكه بگاته به‌رزترین ئاست. ئومێده‌واریشین تا یەکی حوزه‌یران قۆناخی باشبوون ده‌ست پێ بكات.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه بڕیارێكی نوێیان سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی دژبه په‌تاكه گرتووه‌ته‌به‌ر و رایگه‌یاند دوو هه‌فته‌ی داهاتوو زۆر گرنگه. ده‌بێت هه‌مووان ئه‌ركی سه‌رشانیان به‌جێبگه‌یه‌نن و هۆشیاربن سه‌باره‌ت به دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی. به‌دڵنیایییه‌وه رۆژێك ئه‌م خەونە ناخۆشە ته‌واو ده‌بێت. بڕیارماندا تا ٣٠ نیسان رێوشوێنه‌كانی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ درێژ بكه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوتیشی:له‌وه خراپتر نییه پێش به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، سه‌ركه‌وتن رابگه‌یه‌نیت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به لێدوانی دکتۆر ئه‌نتۆنی فاوسی كه رایگه‌یاندبوو ره‌نگه رێژه‌ی گیانلەدەستدان له ئه‌مریكا به‌و په‌تایه بگاته ١٠٠ هه‌زار بۆ ٢٠٠ هه‌زار گوتی: ئێمه ئه‌گه‌ر هیچمان نه‌كردایه چاوه‌ڕوان بووین، دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار كه‌س بمرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به مردنی ١٠٠ هه‌زار بۆ ٢٠٠ هه‌زار رزگارمان بێت واتا باش رزگارمان بووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تیادا تۆماركراوه رایگه‌یاند ''به به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له‌ئێستادا پشكنینی زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له‌به‌رئه‌وه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌رز ده‌بنه‌وه''.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كه‌كانی ئه‌ندازیاریی سه‌ربه سوپاسی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی دۆخی له‌ناكاو گۆڕه‌پانی پێشانگای جاڤیت سه‌نته‌ریان له نیویۆرك كردووه‌ته نه‌خۆشخانه و گوتی: ''ویستم سه‌ردانی نیویۆرك بكه‌م بۆ به‌شداریكردن له رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی جاڤیت سه‌نته‌ر وه‌ك نه‌خۆشخانه، به‌ڵام ده‌زگای هه‌واڵگری رێگه‌ی نه‌دا''.
به‌پێی دوایین زانیاریی زانكۆی جۆنز هۆپكینس، كۆی گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ویلایە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٢٤ هه‌زار و ٦٨٦ كه‌س و ژماره‌ی ئەوانەی بە ڤایرۆسه‌كه گیانیان لەدستداوە گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و ١٩١ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.