لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه تووشبوویه‌كى دیكه‌ی كۆرۆنا چاك بوویه‌وه
ته‌ندروستى هه‌ولێر رایدهگهێنێت کە 1 یەکێکیتر لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە
راشیدهگهیهنن پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو.
ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە شەش نەخۆش.
ته‌ندروستى هه‌ولێر بۆ هاوڵاتیان رایدهگهێنێت ، سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.