لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 20 رۆژی رابردووی سەرپێچی و رووداوەکانی هاتووچۆی بڵاوکردەوە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، کۆی گشتی رووداوه‌كان له‌وماوه‌یه‌دا 27 رووداوی هاتووچۆ روویانداوه كه‌به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
هاتووچۆی هه‌رێم راشیدهگهێنێت له‌و رووداوانه‌دا 25 كه‌س برینداربوون
هه‌روه‌ها ئاماژ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌به‌شێك له‌شۆفێران پابه‌ندی بریاری هاتووچۆی قه‌ده‌غه نه‌بوونه كه‌به‌هۆیه‌وه 657 ئۆتۆمبێل و 185 ماتۆرسكێل دەستی بەسەردا گیراوە
هاتووچۆی هه‌رێم ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر لە 12 هەزار و 796 بەڵگەنامە دەستی بەسەردا گیراوە
هه‌روه‌ها 7 هەزار و 254 سەرپێچی بە ئامێری PDI واتە (SMS) تۆمارکراوە لە سەر ئۆتۆمبێلی سەرپێچی کار.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.