بەرپرسانی تەندروستی ئیتاڵیا رایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨١٢ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە،"لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تهنها لە هەرێمی لۆمباردیای ئیتاڵیا 458 حاڵەتی نوێی مردن و 1154 توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.
بە پێی نوێترین ئاماری تایبەت بە كۆرۆنا، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لەسەرتاسەری جیهاندا گەیشتە 752 هەزار و 288 كەس.
لەو ژمارەیەش 36 هەزار و 207یان گیانیان لەدەست داوە و 158 هەزار و 688یش چاكبوونەتەوە.
زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە ئەمریكایە كە 145 هەزار و 443 حاڵەتە و دوو هەزار و 613یان گیانیان لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.