Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 08:54

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوو خزمه‌تگوزاریی نوێی راگه‌یاند

پڕۆژه‌ی فاست كه‌یر و كوردستان ھێڵس
کوردستان TV
#7
100%

سامان به‌رزنجی ، وه‌زیری ته‌ندروستی ھه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی نوێی به‌ناوی فاست كه‌یڕ بۆ ھاووڵاتییان راگه‌یاند و  گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ تیمێكی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك و ھاووڵاتییان له‌ رێگای ئه‌م تیمه‌وه‌ ده‌توانن له‌ ماڵه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رگرن و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ھاتوچۆی ھاووڵاتییان له‌میانی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات .

به‌رزنجی ئاشكرایشی كرد كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌رێگای پۆرتاڵێكی ناو مۆبایله‌كانه‌وه‌ ده‌توانن ته‌واوی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینین و پۆرتاله‌كه‌ ناوی كوردستان ھێڵس ده‌بێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.