رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاند كه له‌میانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له عێراق زۆر به‌رزده‌بێته‌وه.
نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه هاتووه "عێراق له رووی تۆماركردنی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ئێران له پله‌ی دووه‌مدایه.
تا ئێستا له عێراق، 46 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 630 كه‌س.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه كه به‌هۆی زیادبوونی پشكنینه‌كانه‌وه له‌میانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق زۆر به‌رزده‌بێته‌وه.
روونشیكردووه‌ته‌وه كه له‌ئێستادا له تاقیگه‌كانی نه‌جه‌ف، به‌سره و به‌غدا رۆژانه چوار هه‌زار و 500 پشكنین ئه‌نجامده‌ده‌رێن كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژانه 100 پشكنین له‌و تاقیگانه ئه‌نجام ده‌دران.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، حكوومه‌تی عێراق قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی به ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا 11ی مانگی داهاتوو درێژكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.