بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: هێزهكانمان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكهن كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر كردووە بە ناوەكانی (و.ص.ع)، (ئ.س.ئ) و دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوه بە تاوانەكەیاندا.
ڕاشیگهیاندووه: هەردوو تۆمەتبار لە كاتی دەستگیركردنیاندا كەلوپەلی قەدەغەكراو وەكو (دەمانچە و چەقۆ و تەور و ماددەی هۆشبەریان لەلا بووە)، هەروەها توانراوە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (BMW) دەستی بەسەردا بگیرێت كە ئۆتۆمبێلی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بووە.
پۆلیسی ههولێر ئاماژهی بهوهش كردووه: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخرا و دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی (14) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.