كۆنسولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر خۆشحاڵی خۆی نیشان دا سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند كه مانه‌وه له ماڵه‌وه باشترین خۆپارێزییه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)..
كۆنسولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه "خۆپاراستن باشتره له چاكبوونه‌وه! مانه‌وه له ماڵه‌وه یارمه‌تی پاراستنی خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت و كارمه‌نده ته‌ندروستییه‌كان و كارمه‌نده‌كانی ھێلی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رێگری له خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات".
له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه "ئێمه خۆشحاڵین كه ده‌بیستین خه‌ڵك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیان ھه‌یه بۆ رێكاره پێشگیرییهكانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی".
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا هاشتاگی بۆ داواكاری "له ماڵ بمێنه‌وه" به‌كارهێناوه و به‌و شێوه‌یه پشتیوانی خۆی بۆ رێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ربڕیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.