Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 00:55

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی 50 قه‌ڕه‌وێڵه‌یی پێشکه‌شی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌کات

ته‌واوی پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كانی بۆ دابینكراوه‌
کوردستان TV
100%

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: نەخۆشخانەیەکی پەنجا قەرەویڵەیی به‌ ته‌واوی پێداویستییه‌كانه‌وه‌ پێشکەشی تەندرووستی هەولێر دەکرێت.

له‌  رشاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر نوسراوی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد سەبارەت بە تەرخانکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەری نەخۆشانی کۆڕۆنا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەم نەخۆشخانەیە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتی دروستکراوە و تەرخان دەکریت بۆ چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا و لە کاتی ئێستادا چەندین نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چارەسەر وەردەگرن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ ئەم نەخۆشخانەیە 50 تەختی نەخۆش لە خۆ دەگرێت و تەواوی پێداویستیەکانی بۆ ئامادەکراوه‌.

3778

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.