Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 07:23

وه‌زیری ناوخۆ: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا 10-4 درێژده‌کرێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و رێگری كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا 10ی نیسان درێژ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای راوپێشنیاری یەكە كارگێڕیەكان و وەزارەتی تەندروستی، بە رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی هەرێم.

وه‌زیری ناوخۆ گوتی: یەكێك لە هەنگاوەكان بابەتی قەدەغەی هاتووچۆ بووە تا ڤایرۆسی كۆرۆنا تەشەنە نەكات.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وه‌زیری ناوخۆ گوتی: ئێمە لە نیگەرانی  و زەحمەتییەكانی خەڵكی كوردستان تێدەگەین و ئەوانەیشی كە بژێویان تێكچووە لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ئاگاداری ئەو نیگەرانییەین و پەیامەكانتان گەیشتووە، بەڵام سەلامەتی هاووڵاتیانی كوردستان و تەندروستی كۆمەڵگەی كوردستان ناچارین قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بكەینەوە و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكەین لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

قەدەغەی هاتووچۆ له‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر (12)ی شه‌و تا كاتژمێر (12)ی شه‌وی (10ی نیسانی 2020) درێژ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئاسانكاری بۆ جموجۆڵی هه‌ندێك كه‌رت و كه‌سانێك كه‌ پێویستیان به‌ هاتوچۆیه‌ ده‌كرێت.

ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كارئاسانی بۆ جموجۆڵ و جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بكه‌ن.

گوتیشی: پرسی ئازادكردنی به‌شێك له‌ زیندانیكراوه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ دانانی رێكاری پێویست بۆ ئازادكردنی به‌شێك له‌ زیندانییه‌كان دابنێن.

رێبەر ئەحمەد راشیگەیاند: ئەوانەی داوای شكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەكەن و هانی خەڵك دەدەن، كەسانی نابەرپرس و ئاژەوەگێڕن و داوامان لە داواكاری گشتی كردووە لەسەر ئەو بابەتە بێنە دەنگ و رێكاری یاسایی لەدژی ئەو جۆرە كەسانە بگرنەبەر.

گوتیشی: هیچ كه‌سێك له‌ یاسا به‌رزتر نییه‌، هه‌ر كه‌سێكیش یاسا بكشێنێت به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

وه‌زیری ناوخۆ لێره‌وه‌ زۆر سوپاسی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایشی و پۆلیسی ده‌كه‌م له‌ رۆژانی رابردوو زۆر ماندبوون له‌ سه‌ر شه‌قام مانه‌وه‌ بۆ سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان.

وه‌زیری ناوخۆی گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێم خه‌رجی كه‌ره‌نیتیه‌كان له‌ خۆده‌گرێت.

وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: گه‌لی كورد قۆناغی سه‌ختتری تێپه‌راندووه‌ براكانمان پێكه‌وه‌ شه‌ری داعشی كرد بێگومان ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌رێنین، دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن نزیكه‌.

داواشی لە هاوڵاتیان كرد پابەندی رێنمایی و رێكارەكان ببن لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و دەوروبەریان.

لەباری دەنگۆی بڕینی موچەی فەرمانبەرانیش، رێبەر ئەحمەد گوتی: تائێستا حكوومەتی هه‌رێم هیچ بڕیارێكی لەو بارەیەوە نەداوەو ئەوەشی لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە، قسەی بێ بنەما و ناڕاستن.

داوایشی لە هاووڵاتیان کرد چۆن تاوەکو ئێستا پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ بوون، زیاتر دانبەخۆیاندا بگرن، ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆ نەبووایە ژمارەی تووشبووان بە هەزاران دەبوو.

وەزیری ناوخۆ گوتیشی: بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ داهاتی ناوخۆ کەمیکردووە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی راگیراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمە.

سەبارەت بەوانەی لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان هاتووچۆیان کردووە و لە شارەکانی خۆیان نەماون، دەتوانن لە 72 کاتژمێری داهاتوودا بگەڕێنەوە نێو ماڵەکانی خۆیان.

دووپاتی كردەوە كە لە 1ی شەو تا 6ی بەیانی رێ بەخاوەن كێلگە پەلەوەرییەكان دەدرێ‌ هاتوچۆ بكەن.

وەزیری ناوخۆ گوتیشی هاتنی خۆراك و دەرمان بەپێی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دێت و هیچ كێشەیەكی نییە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.