كوڕی شه‌هید قاره‌مان له ئۆفه‌رێكی تایبه‌تدا بۆ خانه‌واده‌ی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌رمان به خۆڕایی پێشكه‌شی نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه بڕیاری شه‌هید قودره‌ت خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌ی راداران له هه‌ولێر به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ووڵاته‌كه‌مان و سه‌رتاسه‌ری جیهان، بارودۆخێكی ناته‌ندروست به‌رۆكی جیهانی كرتووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ووڵاتان به كوردستانی خۆشمانه‌وه باری له‌ناكاو ڕابگه‌یه‌نن و هاووڵاتیانیان له‌ناو ماڵه‌كانی خۆیاندا كه‌ره‌نتینه بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری لاوازبوونی ئابووری تاك و خێزان، منیش وه‌ك هه‌نگاوێكی مرۆڤدۆستانه و په‌رۆشیم بۆ هاووڵاتیانی گه‌له‌كه‌م بڕیارمدا وه‌ك خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌یه‌ك بۆ خانه‌واده هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌وا و ده‌رمان به‌خۆڕایی به پێی ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیان پێشكه‌ش به‌كه‌م.
بڕیارشه‌هید قودره‌ت هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی كه ناویان براوه له‌سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی نه‌خۆشی درێژخایه‌نن و توانای كڕینی ده‌رمانیان نییه ئه‌وا ده‌توانن به ناسنامه یان به ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكی بێن و به خۆڕایی ده‌رمانیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
گوتیشی: له پێناو پاراستنی گیانی هاوشاریانمان به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م ئۆفه‌ره.
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.