بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر رایدەگەیەنێت ئەو پاشماوانەی کە لە کەرەنتینەکان کۆدەکرێنەوە، بەشێوەیەکی زانستی لەناو دەبردرێن بە جۆرێک کە کاریگەری لەسەر تەندروستی نەبێت و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، سەرجەم کرێکارەکانیان کەلوپەل و پێداویستی تەندروستی بۆیان دابینکراوە و تا ئێستاش ھەموو کرێکارەکان سەلامەتن.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر، فەرمان خەلیل غەفووری سەبارەت بە ئیشوکارەکانیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ئێمە رۆژانە ھەڵدەستین بە ھەڵمەتی پاککردنەوەی شاری ھەولێر کە لەلایەن سەرپەرشتی کۆمپانیاکان و ھەر شەش شارەوانی ھەولێر، شوێنانەکان پاک دەکەنەوە، زبڵ و خاشاکی ماڵان، شەقام و گۆڕەپانەکان ھەڵدەگیرێت بۆ کانی قرژاڵەی نزیك هه‌ولێر و لەوێ دادەپۆشرێت و ژێرخاک دەکرێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌ڵمه‌ته‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه چڕتر بووه‌وە و به‌مهۆیه‌وه‌ش تیمه‌كانی شاره‌وانی جگه له كاری پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و ناو بازاڕ، كاری رشاندنی شوێنه گشتییهكانیشان كه‌وته ئه‌ستۆ، هاوكات پاشماوه‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ره‌نتینی تێدایه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی هه‌ڵده‌گیرێته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر شوێنك ههڵدهكۆڵدرێت و دواتر پاشماوه‌كان به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس ده‌ڕشێندرێت و ئینجا داده‌پۆشرێت، له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمان غه‌فووری گوتی: ''لەگەڵ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گۆڕانکاری بەسەر کاری ئێمەدا ھاتووە ئەویش بریتییە لە تەعقیمکردنی ھەموو ئەو ئامێر و کەلوپەلانەی رۆژانە بەکاریان دەھێنین، ھەروەھا بەکارھێنانی دەستکێش و ماسک بۆ تیمەکانی شارەوانیمان، ھەروەھا ئەو شوێنانەی کە کەرەنتینی لێ دەکرێت وەکو ھۆتێلەکان و ئەو نەخۆشخانانەی کە نەخۆشەکانی تێدایە ئامێری تایبەتمان دابینکردووە ئەویش ھەڵدەستێت بە کەپسکردنی ئەو زبڵ و پاشماوانەی لە شوێنەکان ھەڵدەگیرێت و تێکەڵ بە زبڵی دیکە ناکرێت بەڵکو دەگوازرێتەوە بۆ کانی قرژاڵەی نزیك هه‌ولێر و لەوێ بە شێوەیەکی تایبەت ژێر خاک دەکرێت''.
له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی كارمه‌نده‌كانیشیان، ناوبراو گوتی: ''تەواوی ھۆکارەکانی خۆپارێزیمان بۆ تیمه‌كان دابینکردووە لە دەستکێش و ماسک و ماددەکان و ماددەی دژە ڤایرۆس ھەیە بۆ سەلامەتی خۆمان و کرێکارەکانمان''.
به‌هۆی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، زبڵ و خاشاك له شه‌قامه‌كان كه‌متر بووه و به گوته‌ی بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر، رێژه‌ی زبڵ و خاشاكی ماڵان زیادیكردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانییان ده‌مێننه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمان غه‌فووری گوتی: ''لەکاتی ئاسایی‌دا دوو ھەزار تا دوو ھەزار و ٢٠٠ تۆن زبڵ و خاشاك کۆدەکرێتەوە و لەئێستاشدا زبڵی ماڵان زیادیکردووە به‌هۆی مانه‌وه خه‌ڵك له ماڵه‌كانییان، بەڵام پاشماوه‌ی باڵەخانە و شوێنە گشتییەکان کەمبووە و بە گشتی بڕی زبڵ کەمیکردووە
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی له شاره‌وانی هه‌ولێر، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر زبڵ و خاشاك له‌ناو نایلۆن دابندرێت و فڕێ بدرێته ناو حاویه‌ی زبڵ ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتییان به گشتی و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ''داوا دەکەین ھاووڵاتییان ھاوکاربن بۆ ئەوەی زبڵ و خاشاک لەناو نایلۆن دابنێن و ئەگەر لە شوێنی جیا جیا و لە دەرەوەی حاویە دابندرێت ئەوا رەنگە ببێتە ھۆی بڵابوونەوەی نەخۆشی، سه‌رەڕای ئەوەش سیمای شار ناشرین دەبێت، بۆیه پێویسته زبڵ و خاشاك له‌ناو نایلۆن دابندرێت و فڕێ بدرێته ناو حاویه‌كان كه بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان.
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه خولێكی تایبه‌تیان بینیووه بۆ رشاندنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه جموجۆڵی تێدایه و له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمان خه‌لیل غه‌فووری گوتی: ''لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، ئێمه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت كه پێكهاتبوو له ٢٥ كه‌س ھەڵساین بە بینینی خولی تایبه‌ت و پاشان دابینکردنی ئامێری دژە ڤایرۆس و چەند تیمێکمان پێکھێنا ھەموو ئەو شوێنانەی کە جووڵەی تێدایه و لەئێستادا فەرمانگەی پۆلیس، به‌ندیخانه‌كانی راگیراوان، ئافره‌تان و نه‌وجه‌وانان و شوێنی بێ سەرپەرشتان و بانکەکان، ھەڵمەتی رشاندانی بانکەکانمان ھەیە و تیمەکان بەشدارن لەو شتانە.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كۆمه‌ڵێك رێنمایی داوه‌ته هاووڵاتییان بۆ خۆپارێزی و له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی كرێكاره‌كانیش، به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی له شاره‌وانی هه‌ولێر، فه‌رمان غه‌فووری گوتی: ''خۆشبه‌ختانه هیچ كارمه‌ندێكمان تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بووه و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له‌به‌رچاو گیراوه، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئه‌ركیان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی هۆتێل و شوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه، ژماره‌یان ١٠ كه‌س ده‌بێت، به‌ڵام به گشتی زیاتر له هه‌زار كرێكار و كارمه‌ند و شوفێر هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی له شاره‌وانی راشیگه‌یاند كه تا ئەم ڤایرۆسە ھەبێت، ئه‌وا تیمه‌كانیان بەردەوام ده‌بن لە ھەڵمەتی رشاندنی دژە ڤایرۆس و ھەڵمەتی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک له شاری هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.