پێشهوا ههورامی وتهبێژی فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان بهمالپهری كوردستان تیڤى راگهیاند ، ئهمرۆ شاندی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانیمان و کردو وەک نوێنەری فراکسیۆنی پارتی ئامادەی کۆبوونەوەکە بووین و لەگەڵ پارێزگارو قائیمقام و بەڕێوەبەری تەندروستی و ئاسایش و پۆلیس.
راشیگهیاند ، بەناوی فراکسیۆنی پارتی سوپاسی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێممان کرد کە زۆر بە زوویی بەر لە کار لە کار ترازان ڕێوشوێنی پێویستییان گرتە بەر بۆ ڕێگری لە توشبوونی هاونیشتیمانییان بە کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو، هەروەها بەناوی هەر چل و پێنج هاوڕێمان لە فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ دەستخۆشی و بەرزنرخاندنی شەونخوونی ئیدارەو دام و دەزگا تەندروستییەکا و هێزە ئەمنییەکان، ئامادەیمان دەربڕی بۆ هەموو پاڵپشتیەکی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی پارێزگاکە لە گەیاندنی پێویستی و داواکارییەکانیان بە حکوومەت.
لهكۆبوونهوهكهدا بەڕێوەبەری تەندروستی ڕایگەیاند کۆرۆنا کۆتایی پێنەهاتووەو ئەوەی لەسەر کەرتی تەندروستی پێویست بووە ئەنجامدراوەو ئەوەی ماوەتەوە لەسەر خەڵکە و دەبێت بێخەم نەبن و جدی بن لە خۆپارێزی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.