سەرۆکایەتى داواکاری گشتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه لێژنەیەک پێكهێنرا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ 2 دۆسیە پێکهێنا کە پێشتر مهسرور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم کارە رایسپاردبوون.
بهپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی ههرێمی كوردستان كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو كراوهتهوه كهتێیدا هاتووه، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوای ئەو بەیاننامەی کە پێشتر بڵاویان کردووەتەوە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی بەپێی فەرمانی کارگێریی ژمارە (۳۱٦ لە ۲۰۲۰/۳/۳۰) لێژنەیەکی بۆ بە دواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری لەبارەی دوو دۆسیە پێکهێناوە.
لێژنەکە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان و ئەندامێتیی دادوەر پشتیوان سمکۆ نووری، ئەندامی داواکاری گشتی و دادوەر (عەبدولستار محەمەد رەمەزان، ئەندامی داواکاری گشتییە.
ئەم لێژنەیە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ 2 دەنگۆ دهكات کە ئەوانیش بریتین له یەکەمیان گوایە کۆمپانیای (ڕۆزنەفت)ی رووسی بڕی 250 ملیۆن دۆلاری بە کەسانێک داوە ، دووەمیش گوایە بڕی ملیارێک دۆلاری هەرێمی کوردستان لە بانکێکی لوبنانییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.