لهروونكردنهوهیهكدا د. بژار موسا عهلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاوی كردهوه كه ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان پرسیاریان کردووە دەربارەی ئەو پشکنینەی بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکرێت لە بنکە تەندروستیەکان بۆ دۆزینەوەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
رایدهگهیهنن ، لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە و پێتان ڕادەگەینین ئەم پشکنینە بۆ ئەو کەسانەی کە لەبەرواری ۱٥ی ۲ی ۲٠۲٠ لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم پشنکینە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەو ماوەیە گەڕاونەتەوە، هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵات و ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین دەتوانن لە بنکە تەندروستیەکان پشکنین بکەن.
ههروهها ئاماژه بهوهش دهكات كه ئەمڕۆ ۱ی نیسانی ۲٠۲٠ دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو تەواوی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوە گەڕاونەتەوە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
لهكۆتادا رایدهگهێنێت ، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی بەریەککەوتن لەگەڵ یەکتر دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرم ۱۲۲ بکەن بۆ دیاریکردنی کاتی پشکنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.