به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوایین ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته شه‌ست و سێ كه‌س.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوایین ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته شه‌ست و سێ كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 10 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه و 53 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌ن.
گوتیشی له‌و شه‌ش كه‌سه‌ی كه ئه‌مڕۆ تووشی كۆرۆنا بوونه چواریان به‌ركه‌وته‌ی كه‌سانی تووشبوون كه له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لا ئۆمه‌ر ده‌ستنیشان كرابوون.
دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ركه‌وته‌ی نوێن كه یه‌ك له‌وان له وڵاتی به‌ریتانیا گه‌راوه‌ته‌وه.
گوتیشی: تا ئێستا بڕیا نه‌دراوه كه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لائۆمه‌ر كه‌ره‌نتین بكرێت یان نا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر گوتیشی: ژماره‌یه‌كی زۆر پشكنین بۆ هاووڵاتیان كراوه‌و ئه‌و پشكنینانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن تا هه‌موو توشبوان یان هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئاشكراده‌كرێن.
له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیرانیش رایگه‌یاند: تا ئێستا چوار له به‌ركه‌وتوانی ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه‌و له ئه‌گه‌ری تۆمار نه‌كرانی حاڵه‌تی نوێ ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كه كۆتایی پێدێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.