رادەستكردنەوەی بنكە سەربازییەكان لەلایەن هاوپهیمانان بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق بەردەوامە و لە رۆژانی داهاتوودا بنكەی نوێی سەربازی چۆڵ دەكرێن، ئەوەیش بەپێی خشتەیەكی كاتی پێشتر ئامادە كراوە.
لهم بارهیهوه، لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی هاوبەشی سوپای عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگهیاند: هێزە ئەمریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕادەستکردنەوەی بنکەی ئاسمانیی حەبانییە لە ئەنبار، کە کۆنترین بنکەیە هێزە ئەمریکییەکان و نێردەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێدا جێگیرکرابێت.
شایهنی باسه تاوەکو ئێستا هێزهكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی داعش، بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، سێ بنکەی سەربازییان لەم مانگەدا ڕادەستی هێزە عێراقییەکان کردووەتەوە؛ بنکەی کەی وەن لە کەرکووک، بنکەی گەیارە لە موسڵ و قائیم لە ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.