Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 07:23

کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێم بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو

ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێ ڕێگە لە یەكبوونی حكوومەتەكەمان بگرێ
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگەیاند، "ئەمڕۆ سەرپەرشتیی یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەم بە ئۆنلاین کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لەگەڵ ئەوەی وێنەیەكی كۆبوونەوەكەی داناوە كە بە ڤیدیۆ كۆنفرانس كردوویەتی رای گەیاندووە، سەرپەرشتیی یەكەم كۆبوونەوەی حكوومەتی هەرێمی بە ئەنلاین كردووە.

سەرۆك وەزیرانی كوردستان نووسیویەتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێ ڕێگە لە یەكبوونی حكوومەتەكەمان بگرێ بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست بدەین و لەم قۆناغە سەختە دەرباز بین.

کۆبوونەوەکە لەرێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدرا و تێیدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئابووری و تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان کراوە. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.