لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی پێشوی كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه.
لیژنه‌ی دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی پێشوی كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی سه‌رپێچی كردنه‌وه (11) شوێنیان روبه‌روی داخستن كردۆته‌وه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ رۆژانه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لیژنه‌كه سه‌ردانی دوكان و بازاڕی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كات و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی ده‌كات و هه‌ر شوێنێكیش سه‌رپێچی بكات روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
وتی؛ له مانگی سێ-ی (2020) لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌ت (245) سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه‌كان ئه‌نجامداوه كه (47) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تیادا تۆماركراوه و (33) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ش بۆ شوێنه‌كان كراوه.
وتیشی ؛ لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (25) ئاژه‌ڵی بچوك و (2) رهشهوڵاخدا گرتوه كه‌به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سهربڕابون، له‌گه‌ڵ (35) كیلۆگرام گۆشت و قیمه (280) فه‌رده برنجی جۆراوجۆ و (800) قتو نۆك و (130) كیلۆ شیرینی كه به‌هۆی خراپ عه‌مبار كردنیانه‌وه شیاوی خواردن نه‌بون، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌میان له‌ناوبراون.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له بڕیاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (11) شوێنیان داخستووه و خاوه‌نه‌كانیشان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.