Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 23:13

رێژه‌ى تووشبووانى کۆڕۆنا له‌ شارى نه‌جه‌ف گه‌یشته‌ 132 که‌س 

رۆژانه‌ رێژه‌ى تووشبووان له‌ ناوه‌راست و خواروى عێراق  به‌خێراى به‌رزده‌بێته‌وه‌ 
کوردستان TV
100%

فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاى نه‌جه‌ف رایگه‌یاند: تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا له‌و پارێزگایه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌ و ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ پشكنین بۆ 98 گومان لێكراو ئه‌نجامدراوه‌ له‌و رێژه‌یه‌ 10 به‌ركه‌وته‌ى تازه‌ ى لێ تۆماركراون .

له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تووشبوان پێك هاتوون له‌ خه‌ڵكى ناوچه‌ جیاجیاكانى  پارێزگاى نه‌جه‌ف،  داواشى له‌ دانیشتوانى پارێزگاكه‌ كرد، كه‌ پێگیرى بڕیارو راسپارده‌كان بن و له‌ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن خۆیان بپارێزن 

 

شیاوى باسه‌ تائێستا ژماره‌ى توشبووانى عێراق گه‌یشتۆته‌ 728 كه‌س كه‌ زۆرترینیان ده‌كه‌وێته‌ پارێزگاكانى به‌غداو نه‌جه‌ف 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.